KOORD

 

بۆ زاخاوی مێشک

   

بۆ زاخاوی مێشک؟


یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد، قسه‌ی خۆش و بونی نوکته و مه‌ته‌ڵ و په‌ندی جۆراوجۆره که وا ده‌توانن قسه‌کانیان پێ بڕازێننه‌وه‌و کۆر و کۆمه‌ڵی دۆستان، به جۆشتر و خۆشتر و وته‌کانیان به‌م بابه‌تانه به سودتر بکه‌ن.
که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌ستی ساز کردنی ته‌نز و بابه‌تی پێکه‌نینی، له ناو مێژویێکی پڕ له چه‌رمه‌سه‌ری و ماڵ‌وێرانی و ئاواره‌یی، توانیویه‌تی زاخاوێک بێ بۆ مێشکی ماندو. که‌متر کوردێکم دیوه باسی کاره‌ساتێک نه‌کا و ڕوداوێک له‌م کاره‌ساته به  ته‌نز نه‌گێرنه‌وه. کاتێک باسی بۆمباران و کوژرانی نێزیکان ده‌کرێ، که‌متر وایه تۆی گوێگر فرمێسکت تێکه‌ڵ به پێکه‌نین نه‌بێت.  ئه‌م وره‌  به‌رزه وای کردووه کورد بتوانێ درێژه به بونی خۆی بدا.
به بڕوای من ئه‌مه‌ش ده‌توانێ ببێته بابه‌تێکی ڵێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی و ڕۆڵی خۆی له ناساندنی زۆرتری گه‌لی کورد نیشان بدا.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌تانه‌ی لێره نوسراون، تێکه‌ڵێکن له‌و شتانه‌ی بیستومن یان خوێندومنه‌وه . بۆیه له‌م ڕێگه‌وه داوا له ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌که‌م به هانای ئه‌و به‌شه‌وه بێن و بابه‌تی پێکه‌نینی خۆتان بنێرن.
هێندێک که‌س شایه‌د پێیان وابێ ئه‌و شتانه نابێ بڵاو بکرێته‌وه به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری ئێمه له لای دۆست یان هاورێیانمان زۆر له‌م بابه‌تانه باس ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ر ویستمان ماقوڵانه‌تر بیانگێڕینه‌وه وتومانه :"حاشا حازری"، "دور له ڕوتان"، و.....
منیش ئێوه‌م وه‌کو دۆستێک و هاوڕێیێک داناوه و هه‌ر به‌و پێوانه‌ش دڵخۆشیتان به ئاوات ئه‌خوازم.
تکایه ئێوه‌ی به‌ڕێز به پێشنیار و ڕه‌خنه‌کانتان، بۆ باشتر بونی ئه‌م ماڵپه‌ڕه یارمه‌تی ده‌ر بن.
 

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که‌ڵکم لێ وه‌رگرتوون:

1- ئه‌و بابه‌تانه‌ی بیستومن یان دیتومن
2- ڕشته‌ی مرواری -  مامۆستا عه‌لاءالدین سه‌ججادی -  به‌رگی یه‌ک،دو، سێ، چوار،پێنج،هه‌شت
3- چێشتی مجێور - عبدالرحمن شرفکندی (مامۆستا هه‌ژار)
4- خه‌رمان لۆغه - مامۆستا محه‌ممه‌د شڵماشی
5- امثال و حکم کردی - قادر فتاح قاضی
6-  هزار و حکایت تاریخی - محمود حکیمی - جلد اول تا چهارم
7- گنجینه لطایف

به سپاسه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی کورد