KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ئه‌وڕۆش په‌نا ده‌به‌مه به‌ر ماڵپه‌ڕی بیره‌وه‌ری. ده‌گێڕێته‌وه:

کاک مه‌حموودی که‌یوان  له شاری سه‌قز و دێهاته‌کانی ده‌ورووبه‌ری ناوێکی ئاشنایه. له قسه‌کردن بۆ خه‌ڵک له کۆبوونه‌وه گه‌وره و بچووکه‌کاندا ده‌ستێکی باڵای هه‌بوو. دوای گرتنه‌وه‌ی سه‌قزیش، له دێهاته‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز ده‌چوه هه‌ر دێیه‌ک خه‌ڵکی له مزگه‌وت کۆ ده‌کرده‌وه و قسه‌و باسی بۆ ئه‌کردن. شێوه‌ی قسه‌ کردنێکی جوانی هه‌بوو به‌و جۆره‌ی که هه‌م خه‌ڵکه‌که له مه‌به‌ستی تێده‌گه‌یشتن و هه‌م به هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی وا بۆ خه‌ڵک ئاشنا بوون و یا ئه‌و نه‌قڵ و مه‌سه‌لانه‌ی وا له نێویان‌دا باو بوو، نه‌یده‌‌هێشت خه‌ڵکه‌که ماندوو بن.
بۆ ئه‌وه‌ی قامووسی ئه‌و ناو و نه‌قڵ و مه‌سه‌ڵانه‌یشی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات، ده‌چوه هه‌ر ماڵێک ناوی کێو و شاخ و دۆڵه‌کانی ئه‌و ئاوائیه‌ی ده‌پرسی و هتد.
رۆژێک ئه‌مه له دێیه‌کی سه‌رشیوی سه‌قز رووی‌دا:
کاک مه‌حموود له‌ به‌رانبه‌ر په‌نجه‌ره‌ی دیوه‌که و کابرای ساحێب‌ماڵیش له په‌نای په‌نجه‌ره‌که دانیشتبوون. کاک مه‌حموود که له په‌نجه‌ره‌که‌وه ده‌ورووبه‌ری ئاوایی ده‌بینی، رووی کرده ساحێب‌ماڵ و لێی پرسی:
_" ئه‌رێ ئه‌و کێوه‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه ناوی چیه؟". ساحێب‌مال پشتی له په‌نجه‌ره‌که بوو، به ناچار لایه‌کی کرده‌و‌ه‌و و وه‌ڵامی دایه‌وه.
_ "ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌ولاتریان ناوی چیه؟" ئه‌م جاره ساحێب‌ماڵ زۆرتر ئاوڕی دایه‌وه و ناوی ئه‌و جێگایه‌یشی کوت.
_ "ئه‌ی ئه‌و به‌رده‌ی ئه‌و به‌ره‌وه ناوی چیه؟" ساحێب‌ماڵ ده‌بوایه به ته‌وای ئاوڕبداته‌وه تا ئه‌و به‌رده ببینێت و له‌م کاته‌دا تڕێکی لێ به‌ر بوو، رووی کرده کاک مه‌حموود و وتی:
_ "ئه‌رێ بێ‌قه‌زا بی، من چووزانم ئه‌و دار و به‌رده ناویان چیه؟"