KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ئه‌م بابه‌ته له عه‌لی خه‌ندان قسه خۆشی به‌ناوبانگی بۆکان ده‌گێڕنه‌وه:
ڕۆژێک له مه‌لا ده‌بیسێ :"ئه‌وه‌ی پیاوی خوا بێ و چاکه بکا، دوای مردن ده‌چێته به‌هه‌شت و هه‌فتا حۆری ده‌درێتێ که هه‌رکامیان باڵای هه‌فتا کیلۆمێترێک ده‌بێ!!!"
عه‌لی خه‌ندان ده‌ڵێ : "مامۆستا! ئه‌وه‌ی ئه‌تۆ ده‌ڵێی به‌هه‌شت نی‌یه و خه‌راپخانه‌یه، ئه‌وه حۆری وا باڵا‌به‌رز له بۆکان سه‌ری له‌سه‌ر ڕانم بێ، چوزانم له میاندواوێ چی لێ ده‌کرێ، به‌خوای ئه‌وه به‌هه‌شت نی‌یه!!"