له زه‌ماوه‌ندێکدا دو گۆرانیبێژ شایی ده‌گێڕن(ده‌مێکه ئه‌و نهقڵهم
بیستووه و به داخه‌وه نێوی گۆرانیبێژه‌کان، باش نایه‌نه‌وه بیرم)،
وایان دانابو یه‌ک له‌وان شاباشهکان وه‌رگرێ و پاشان به‌یه‌که‌وه
به‌شی بکه‌ن. ئه‌وه‌ی شاباشهکانی وه‌رده‌گرت دوای هه‌ر دو سێ
گۆرانییه‌ی، خۆی به بیانوی ده‌ست به ئاوگه‌یاندن ون ده‌کرد. وای لێ
هات ئه‌وی تر وه شک که‌وت و ئه‌ویش وه‌دوای ده‌که‌وت. که چاوی لێ
کرد، هاوڕێکه‌ی هه‌ر جاره به‌شێک له پاره‌که، ده‌شاردرێته‌وه. هیچ
ده‌نگی نه‌کرد تا زه‌ماوه‌ند کۆتایی هات و کاتی به‌ش کردنی شاباش.
-
دابێنه بزانین چه‌ندمان به‌ر که‌وتوه.
-
ئه‌وه‌تا، ئه‌وه‌ش ده‌سکه‌وتمان.
-
ئا بێزه‌حمه‌ت جهمهدانهکهت هه‌ڵگره، له دڵم چه‌قیوه شتێکی
تێدایه.
-
ئای خۆ ڕاست ده‌که‌ی، ئه‌وه پوڵی تێدایه. بێ و نه‌بێ ئه‌و ده‌مه‌ی
شاباشهکهم وه‌رگرتووه سه‌رم خوریوه و ئه‌وه‌نده پاره‌یه چۆته
ئه‌وێوه!
-
باشه قه‌یدێ ناکا. نازانم بۆ دیسان وام به خه‌یاڵ داهات گیرفانی
کراسه‌که‌شت شتێکی تێدا. ئه‌رک نه‌بێ، ئه‌ویش چاو لێ که.
-
کوڕه به‌سه‌ری تۆ ڕاست ده‌که‌ی. خۆ لێره‌ش پوڵی تێدا. ئه‌وه‌تا
ئه‌وه‌شم دانا.
-
خهجاڵڵهتتم، پێم وابێ گۆرهویهکهشت هێندێک پاره‌ی تێدا.
لێره‌دا دۆسته‌که‌ی توڕه بو وتی:"سه‌گباب ئه‌گه‌ر خدری زینده‌ی، بۆ
هاتویی شایهرییه ده‌که‌ی؟!!"
|