KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


یه‌کێ له ده‌نگبێژه‌کانی شاری سه‌رده‌شت، ناوی ڕه‌حیمه و خه‌ڵک به ڕه‌حیم شایری ده‌ناسن. کاک ڕه‌حیم وه‌ک زۆربه‌ی ده‌نگبێژه‌کان، قسه‌خۆش و نه‌قڵ بازه. جارێک بۆ منی ده‌یگێڕایه‌وه :

-         
ماوه‌یه‌ک گۆرانیم وه‌لانا و بومه ده‌روێش.
-         
بۆ؟
-         
وه‌للاهی له ڕقی ئه‌و نێوه‌ی به‌دوامه‌وه.
-         
ئه‌ی دوایی؟
-         
کوڕه چه‌ند ساڵ ده‌روێش بوم هه‌ر خه‌ڵک پێیان ده‌گوتم ڕه‌حیم شایه‌ر. جارێک له ده‌میان نه‌هات بڵێن ده‌روێش ڕه‌حیم. ئه‌میش دیتم ناوه‌که‌م نه‌گۆڕدراوه، یه‌کسه‌ر هاتمه‌وه سه‌ر کاری خۆم!!

 (ئه‌و باسه‌م بۆ یه‌کێ گێڕایه‌وه. وتی: ئۆباڵ به ئه‌ستۆم  نێوی شایه‌ره‌که له ده‌روێشه‌که خۆشتره. شایه‌ر که‌سایه‌تیه‌کی ڕوح سوک و ده‌م به پێکه‌نینی هه‌یه به‌ڵام ده‌روێش وه‌بیر هێنه‌وه‌ی مورچ و مۆنی و نێوچاوان گرژی‌یه!!)