KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 

 

گورج و گۆڵ

مسته‌فا زۆر حه‌زی له که‌واو پانتۆل و جامانه‌ی جوان بوو. زۆریش به خۆی‌دا راده‌گه‌یشت و لیباسه‌کانی هه‌میشه خاوێن بون. رۆژێک مسته‌فا و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی‌تر  له  'مالوومه ' وه بۆ 'چۆخماخ ' بۆ کارێک به‌رێ ده‌کران. مسته‌فا نیو سه‌عا‌تێک بوو خۆی ساز ده‌کرد و ریشی ده‌تاشی و که حازر بوو چه‌ند جارێک ته‌ماشایه‌کی ئاوێنه‌که‌ی نێو چادره‌که‌ی کرد و رووی کرده مه‌می که پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆر قسه‌خۆش بوو و لێی پرسی:
 '' مه‌می؟ گورج و گۆڵم؟''. مه‌می تۆزێک سه‌یری مسته‌فا و لیباسه‌کانی کرد و وه‌ڵامی دایه‌وه:
'' بۆ گورجیه‌که‌ی نازانم به‌ڵام گۆڵی!''