KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 

 

برنج و بۆق

هاوینی 1361 دوو دایکه پێشمه‌رگه هاتبوون بۆ ئاوایی شه‌ره‌فکه‌ند له ناوچه‌ی بۆکان بۆ ئه‌وه‌ی چاویان به کوڕه‌کانیان بکه‌وێت. یه‌کێک له‌و دایکانه خه‌ڵکی سنه و ئه‌وی دیکه خه‌ڵکی مه‌هاباد بوو.
بۆ نه‌هار، دایکه‌کان ده‌ست به‌کار بوون و بۆ ئه‌و هه‌موه پێشمه‌رگه له مه‌قه‌ڕی شه‌ره‌فکه‌ند، پڵاو و خۆرشتیان لێ نابوو. دایکه سنه‌ییه‌که داوای له دایکه مه‌هابادیه‌که کرد که سه‌رێکی برنجه‌که بدات بزانێ ' بۆقی ' تێ‌که‌وتوه؟ له سنه‌دا به هه‌ڵم ده‌ڵێن بۆق و له مه‌‌هاباد به گیانداری قربۆق ده‌ڵێن بۆق.
دایکه مه‌هابادیه‌که زۆر تووره‌ بوو وتی : '' ده‌زانم کوره‌که‌ی من ده‌مێکه‌یه چێشتی خوشی نه‌خواردوه، ئه‌یه‌ڕۆ ئێستا چۆن ئێلم بۆ نه‌هار ' بۆق ' بخوات؟