KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


خوا خێری ماڵپه‌ڕی بیره‌وه‌ری بدا!  ئه‌و ماوه‌یه به هۆی سه‌قاڵی که‌متر بۆم ده‌کرێ شتێک بنوسم، جارێ قسه‌خۆشه‌کان و بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه وه هانام هاتوون. (به‌و هیوایه ئێوه‌ش شتێک بنوسن و بۆم بنێرن!!!) له باسێکدا هاتووه:


هه‌ر زوو، زۆر زوو

پێشـمه‌رگه‌کان له ئاواییه‌کی ناوچه‌ی سنه کۆبوونه‌وه‌یان بۆ خه‌ڵک کرد. هاوڕێی قسه‌که‌ر سه‌باره‌ت به 'تکامل' یا گه‌شه‌ی ئینسان له مه‌یموونه‌وه‌ تا ئێستا دوا. دوای کۆبوونه‌وه‌که، لاوێک که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه له لایه‌ن که‌س و کاری پرسیاری لێ ده‌کرێت که باسه‌که له سه‌ر چی بوو؟
ئه‌ویش و‌ه‌ڵام ده‌داته‌وه:
" زوو، هه‌ر زۆر زوو، ده‌وره‌ی ئه‌م 'شا' نا، شایه‌کی زووتر، ئێمه عه‌نته‌ر بووینه"!