KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


خوا خێری ماڵپه‌ڕی بیره‌وه‌ری بدا!  ئه‌و ماوه‌یه به هۆی سه‌قاڵی که‌متر بۆم ده‌کرێ شتێک بنوسم، جارێ قسه‌خۆشه‌کان و بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه وه هانام هاتوون. (به‌و هیوایه ئێوه‌ش شتێک بنوسن و بۆم بنێرن!!!) له باسێکدا هاتووه:

 

ده‌وڵه‌تی زه‌عیف

هێزه‌کانی جومهووری ئیسلامی هێرشێکی گه‌وره‌یان کرده سه‌ر ناوچه‌ی" گه‌ورک" و ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژ بوو شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو و ئه‌و ناوه‌ش تۆپ‌باران ده‌کرا.
کاک حه‌مه و عه‌بوو (که پێشمه‌رگه‌یه‌کی زۆر گه‌نج بوو)، لای ئێواره چوونه ماڵێکی ئه‌و دێیانه. ساحێب ماڵ له به‌یانیه‌وه له سه‌ر مه‌زرا بوو و ئه‌و تۆپ‌بارانه‌ش ژیانی لێ ‌تاڵ کردبوو، تاقه‌تی قسه‌ی نه‌بوو. له به‌ر تۆپ‌بارانیش چرا تۆڕیان هه‌ڵ‌نه‌کردبوو و ته‌نیا لامپایه‌کی کز ده‌گیرسا.
عه‌بوو وتی : خاڵه گیان؟
_ به‌ڵی رۆله‌ گیان؟ کابرا به لالووتێکه‌وه جوابی دایه‌وه.
_ ده‌زانی بۆچی ده‌وڵه‌ت ئه‌م ناوه‌ی گرتوه‌ته‌وه؟
_ نه به‌قوربان، بۆچی؟
_ ئه‌وه نیشانه‌ی زه‌عفی ده‌وڵه‌ته.
کابرای ساحێب‌ماڵ نه‌یکرده یه‌ک و دوو و کوتی:
_ رۆڵه‌گیان تۆزێکی‌ دیکه زه‌عیف بێت له‌م دۆڵه‌تان ناهێلێت!