KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


خوا خێری ماڵپه‌ڕی بیره‌وه‌ری بدا! ئه‌و ماوه‌یه به هۆی سه‌قاڵی که‌متر بۆم ده‌کرێ شتێک بنوسم، جارێ قسه‌خۆشه‌کان و بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه وه هانام هاتوون. (به‌و هیوایه ئێوه‌ش شتێک بنوسن و بۆم بنێرن!!!) له باسێکدا هاتووه:


به‌رابه‌ری ژن و پیاو

له ناوچه‌ی سۆمابرادۆس پێشمه‌رگه‌کان ئه‌چنه ماڵیک و ده‌بینن ژن و پیاوی ماڵه‌که شه‌رێکی تووندیانه‌و و کابرا هه‌را هه‌رایه‌تی. یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان روو ئه‌کاته پیاوی ماڵه‌که و پێی ده‌ڵی:
- خاڵۆ گیان، بۆ وا ئه‌که‌ی، ئه‌و ژنه له گه‌‌ڵ تۆ یه‌کسانه، تۆش ده‌بێ به‌رابه‌ری ژن و پیاوت قبووڵ بێت.
کابرایش سه‌ری به‌رزه‌وه کرد و وه‌ڵامی دایه‌وه:
- کاکه گیان، وه‌ڵلا من قبووڵمه، ئه‌و ژنه‌یه قبووڵی نیه!!