KOORD | ||
زاخاوی مێشک |
||
پێشمه‌رگه زۆر جار له دێهاته‌کان خه‌ڵکیان له مزگه‌وت کۆ
ده‌کرده‌وه و قسه‌و باسی بۆ ده‌کردن. شه‌وێکی
زستانی 1362 له
دێیه‌کی ناوچه‌ی بۆکان کۆبوونه‌وه ده‌گیرێ و خه‌ڵک دوای شام له
مزگه‌وت کۆ ده‌بنه‌وه. یه‌کێک له هاورێیان ده‌ست ده‌کا به قسه‌و له
سه‌ر سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵه ده‌روا. ئه‌و ساڵه کۆمه‌ڵه چه‌ند قۆناغی
بۆ شۆرش دانابوو. یه‌که‌م جومهوری دیموکراتیک و له‌وێشه‌وه بۆ
سۆسیالیسم و دواجار کۆمه‌ڵگای یه‌کسانی و بێ چین. ئه‌و هاورێیه ئه‌و
شه‌وه ده‌ستی کرد به شیی کردنه‌وه‌ی ڕۆیشتن له یه‌که‌م پڵه‌وه بۆ
ئاخریان.له به‌ینی قسه‌کانی‌دا، که ده‌یه‌ویست پێی ته‌زیوی جێ به جێ
بکات، بایه‌کی لێ به‌ر بوو به‌ڵام که‌م که‌س هه‌ستیان پێ کرد.
دوای کۆبونه‌وه‌که ، ئه‌و هاورێیه رووی کرده یه‌کێک له هاورێیانی دیکه
و پرسی: پێشمه‌رگه هاتوو چووتان ده‌کات؟
له دێیه‌ک وا پێش هاتبوو سێ جار که پێشمه‌رگه له‌وێ
کۆبوونه‌وه‌یان کردبوو ، هه‌ر سێ جاره‌که که‌سێک بایه‌کی لێ
به‌رببوه‌وه. |
|