ئه‌وه‌ش
بابه‌تێک له ماڵپه‌ڕی
بیره‌وه‌ری:
هاوڕێ په‌ری، کچه پێشمه‌رگه‌یه‌کی لێهاتو و جێ متمانه‌ی ناوچه‌ی
دیوانده‌ره بو. زۆر به خه‌می هاوڕێیانیه‌وه بو. ده‌مێک بو خوێندن و
نوسینی به کاک حه‌سه‌ن که نه‌خوێنده‌وار بو فێر ده‌کرد. ڕۆژێک ئیملای
له کاک حه‌سه‌ن ده‌گرت:
- بنوسه "چگونه".
کاک حه‌سه‌ن ده‌ستی به نوسین کرد. پێنج شه‌ش ده‌قیقه‌ی پێ چو. هاوڕێ
په‌ری ئیتر ماندو بو به زاراوه‌ی سنه و دیوانده‌ره وتی:"کاک حه‌سه‌ن!
چه‌و؟ تواو نه‌و؟"
کاک حه‌سه‌ن که خۆی خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری ئیرانشا بو، وڵامی دایه‌وه:
- وه‌ڵڵا داده‌په‌ری، "چ"ێکه‌م نوسیگه، هه‌ر "گو"ه‌که‌ی ما !!
له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، به‌سه‌رهاتی خێزانی حاجی "ع-م" وه‌بیرم
هاته‌وه. ده‌چو بۆ "نهضت سواد آموزی"(که شوێنی ده‌رس وتن به که‌سانی
به‌ته‌مه‌ن بو). مامۆستای پۆل ده‌ڵێ : داده هه‌سته "گنجشک"ی به‌خش
(که‌رت) بکه.
ئه‌ویش هه‌ڵده‌ستێ و وه‌کی باوه بۆ "به‌خش کردن"، دو ده‌ست ده‌باته
سه‌ر و به هه‌ر که‌رته‌ی ده‌ست دێنێته خوار و ده‌ڵێ :
"گون" دور
له ڕوتان "جیشک"!!!
|