خاڵۆزایه‌کم له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران هاته دنیا و ناوی بوبه "شۆڕش".
ورده ورده فێری دایه و بابه ببو، لێمان ده‌پرسی:" شۆڕش کێت خۆش ده‌وێ؟" ده‌یگوت
:"پێ پێ" واته پێشمه‌رگه. هێنده‌ی پێ نه‌چو خاڵۆژنم سه‌ری له زیندان ده‌رهێنا و
چه‌ند ساڵێک گیرابو. شۆڕشی ساواش به‌ند کرا!! جار و باره شۆڕ‌شیان ده‌دایه‌وه به
باوکی و چه‌ند ڕۆژێک له لای ده‌بو. شۆڕشم دیته‌وه.
-
ده‌ی شۆڕش کێت خۆش ده‌وێ؟
-
به‌راده‌ر. واته پاسدار!!!
خاڵم ده‌یگێڕاوه : ناسیاوێک کۆچی دوایی کرد. له مزگه‌وتی سور بۆی دانیشتبون.
منیش شۆڕشم تازه وه‌رگرتبۆوه، به‌یه‌که‌وه چوینه سه‌ره‌خۆشی. دوای ئه‌وه‌ی
وه‌ژور که‌وتین و دانیشتین و فاتحه دادرا، حاجی "م" که پیاوێکی که‌م دوێ و
هێندێکیش نێوچاوان گرژ بو، هاته لامان و به ده‌نگێکی به‌رز وتی :"یاالله شۆڕش!
ده‌زانی نێوم چییه؟". هاتنه‌که‌ی و پرسیاره‌که‌ی لای زۆر که‌س سه‌یر بو. حاجی
و منداڵ بدوێنێ؟!!
شۆڕش وتی :"نه نازانم. نێوت چییه؟"
حاجی "م" وتی : نێوم که‌ریمه!! ( ناویشی "م" بو)
شۆڕشی به‌سته‌زمانیش جوان تێنه‌گه‌یشت وتی :"جا بۆ که‌ری؟!!!"
بو به فشقه و پێکه‌نین و ئای له‌وه‌ی مزگه‌وت به‌جێ بێڵێ. حاجیش په‌شیمان له
دواندنه‌که‌ی و درۆ وتنه‌که‌ی، به سه‌برایه‌ک ماڵ ئاوایی کرد و ڕۆێشت.
|