KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


دۆستێک ئه‌یگێڕاوه:
هاورێیه‌کی ئه‌رمه‌نیم هه‌بو. ئه‌رمه‌نیه‌کان و به گشتی مه‌سیحیه‌کان له ساڵدا چه‌ند ڕۆژێک گۆشت ناخۆن و پارێزیان هه‌یه. له‌ ماوه‌‌ی پارێزه‌که‌دا، سه‌ردانی هاوڕێکه‌م کرد. دیتم له سه‌ر سفره دانیشتووه و گۆشتی برژاو و شه‌ڕابی داناوه و ده‌خوات و ده‌خواته‌وه. منیش چومه سه‌ر سفره و ده‌ستم بۆ گۆشته‌که برد، له‌نه‌کاو هاوڕێکه‌م وتی :"ده‌زانی ئه‌و گۆشته زیبحی ئیسلامی نه‌کراوه و له لای ئێوه حه‌رامه!"
منیش گۆشتم له‌سه‌ر ده‌وری خۆم دانا و وتم:" قه‌یدێ ناکا، من له ناو موسوڵمانان وه‌ک تۆم له ناو مه‌سیحیان! " بێ وه‌ ناخۆش، تا دره‌نگایه‌ک به گۆشتی برژاو و شه‌ڕاب ڕامانبوارد!!