KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ده‌گێڕنه‌وه:
ئاغایێک به ته‌نیا ڕێی ده‌که‌وێته گوندێکی دور که که‌س نایناسێ. به لای ڕه‌زێک دا تێ ده‌په‌ڕێ، زۆری ئیشتیا له میوه‌ی ناو ڕه‌ز ده‌بێ، سه‌ر داده‌خا و ده‌چێته ناو ڕه‌ز، به سه‌ر پێ و به دانیشتن هه‌ر خه‌ریکی خواردن ده‌بێ. له‌ پڕێکا سه‌پانی ڕه‌ز، به هات و هاوار و جنێو دان دێته سه‌ری. تازه ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتن نه‌مابو. سه‌پان پرسی:

-         
لێره چ ده‌که‌ی؟
-         
کاری ئاوده‌ستم هه‌بو هاتومه‌ته ئێره.
-         
له کوێ کاری ئاوده‌ستت کرد؟
ئاغاش ده‌ستی درێژ ده‌کا و ده‌ڵێ : "له هۆوێ"

-         
حای، خۆ لێره هه‌ر ته‌پاڵه‌ی لێیه.
-         
بۆ له ترسی تۆ توانیم وه‌ک به‌شه‌ر بڕیم؟