ده‌گێڕنه‌وه:
له کۆبونه‌وه‌ی ئازادی ڕێکخراوێک که ئێستا زۆر دژ به کورد هه‌ڵوێست
ده‌گرێ، به‌رپرس وه‌سه‌ر تریبون ده‌که‌وێ و زۆر به شان و باڵی
ڕێبه‌رایه‌تی دا هه‌ڵگوت : "هه‌ر ئه‌و بو ئێمه‌ی فێر کرد له منداڵ
نه‌ده‌یین!! هه‌ر ئه‌و بو مافی ژنی فێری ئێمه کرد!! ، هه‌ر ئه‌و بو
مامۆستای دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ ناسیۆنالیسمی کورد و ...." هه‌ڵبه‌ت خۆشتان
ده‌زانن ئه‌و باسانه هه‌موی به زمانی قورعان و
پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانه.(واته فارسین. سه‌یریش ئه‌وه‌یه هه‌موی
به‌شداربووان و قسه‌که‌ره‌کان کوردن!!)
له‌و ڕێکخراوه‌ش ئه‌وه‌ی وه‌سه‌ر که‌وێ بۆ قسه‌کردن، عه‌یبه که‌متر له
دو سێ ساعه‌ت بیڕێسێ. کاکی به‌رپرس زۆر به توندی و به قه‌ڵسی هات و
هاواری ده‌کرد و زو زو چاویشی له ساعه‌ته‌که‌ی ده‌کرد.
یه‌کێ له به‌شدار بووان که به ناعیلاجی ده‌گه‌ڵ که‌سێک چوبو و له
قسه‌کان توڕه ببو و چاوه‌ڕێی کۆتایی کۆبونه‌وه بو، هه‌ستا و وتی
:"ببوره ئه‌وه‌ی به ده‌ستته‌وه‌یه و چاوی لێ ده‌که‌ی، کات ژمێره یان
ڕۆژژمێر؟"
ئه‌مه بو به مایه‌ی پێکه‌نینی هێندێک و نێوچاوان گرژی تاقمێک و
کۆبونه‌وه کۆتایی پێ هات.
|