سه‌رده‌مای کۆن،له گوندێکی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان، جێی پێی
وشتریان دیون له خۆڵدا، هێچ که‌سێ نه‌یزانیوه ئه‌وه چییه.
کابرایه‌کی پیر که به عاقڵی نێو بانگی ده‌رکردبو هێنایان تا ئه‌و شته
سه‌یره‌یان بۆ شی کاته‌وه. ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
من تا که‌ی ئهراتان بژیم؟ تا که‌ی من ئه‌رای ئیوه بمینیم؟ ئه‌مه قنگه
به پای په‌تی ڕۆیشتگه!!!
یه‌کێ تریش بڕمهندێک ئه‌بینێته‌وه. ئه‌ولا ئه‌ولای پێ ده‌کا، که‌س
نازانێ ئه‌وه چییه. ده‌یبه‌ن بۆ لای ئه‌و پیره‌مێرده. ئه‌ویش ئه‌ڵێ:
من تا که‌ی ئهراتان بژیم؟ تا که‌ی من ئه‌رای ئیوه بمینیم؟ ئه‌مه کلکی
خوکی پیره له‌به‌ر پیری فرێی داگه!!!
|