KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ئه‌وه‌ش نه‌قڵی کۆنه و خوالێخۆشبو حاجی حه‌مه‌ده‌مین حه‌سه‌نپور گێڕایه‌وه:
له دارمێ،
ده‌ڵێن مانگ ده‌گیرێ، (مانگیش نه‌گیرابو و ئاخری مانگ ده‌بێ و دره‌نگ وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ)، وه‌ده‌ر ده‌که‌ون به کوتک و دار و ساچمه‌زه‌ن ده‌چن مانگێ به‌رده‌ن! ده‌گه‌ڕێن لێره و له‌وێ و دوایی که مانگ سه‌ر ده‌ر دێنێ، له سه‌ر ترۆپکی دارێکی ڕا دیار ده‌بێ، یه‌کێک ده‌ڵێ:
هۆی حه‌مه‌د حه‌مه‌د، ئه‌ڵڵۆ ئه‌وه ها ها، مانگ له‌سه‌ر ئه‌وێ دارێ مازووان ده‌چنی!