KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


کاک "ت" خۆشه‌ویستێکی قسه‌خۆش و حازر جوابه و چه‌ند ساڵێکه له سوێد ده‌ژی. منداڵه‌کانیشی بۆ قسه، که‌متر له بابیان نین. چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له کلاسی ده‌رسدا مامۆستای منداڵه‌که‌ی به ته‌وسه‌وه‌ وتبوی:"ڕاسته ده‌ڵێن له وڵاتی ئێوه ئاوده‌ست نی‌یه؟"
-         
به‌ڵی ڕاسته؟
-         
ئه‌ی خه‌ڵک بۆ ئاوده‌ست چ ده‌که‌ن؟
منداڵه‌که وتبوی:"هیچ ناکه‌ن، سواری ته‌یاره ده‌بن، دێنه سوێد و لێره ده‌ڕین و ده‌ڕۆنه‌وه!!"
مامۆستا زانی له‌سه‌ری بڕوا وه‌ک خۆی لێ نایه‌ته‌وه، هه‌ر بێ ده‌نگ بو.