KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ئه‌‌و بابه‌ته‌ش خوالێخۆشبو حاجی حه‌مه‌ده‌مین حه‌سه‌نپور گێڕایه‌وه :تازه خه‌ڵک (وازیان له مزگه‌وت و قۆتان هێنابو و) ئاوده‌ستیان له ماڵان دروست ده‌کرد!!!یه‌کێ سه‌ردانی سه‌رده‌شت ده‌کا. لێی ده‌پرسن :"ئه‌رێ وه‌زعی سه‌رده‌شتێ چۆن بو؟ چت دیت؟ چت چاو پێ که‌وت؟
ده‌ڵێ :"جا چیم چاو پێ که‌وت؟ ئه‌وه گوخانه‌یان دروست کردوون هه‌مو دیو له دیوی ده‌مه خۆشتر! ئه‌گه‌ر له‌وێش واوه دێی ئه‌وه دیزێکی زێڕ داندراوه،ئاو و ئاگر له پاڵ یه‌کدا گرفه‌ی دێ  پێی ده‌ڵێن چایی."