ساڵی 1997 چه‌ند شریتێکم له خوالێخۆشبو حاجی حه‌مه‌ده‌مینی حه‌سه‌نپور
پڕ کرده‌وه. له به‌شێکی دا باسی نه‌قڵ و قسه‌خۆشه‌کانی قه‌دیم ده‌کا.
هه‌وڵ ده‌ده‌م چه‌ند نه‌قڵێک له‌وانه بنوسمه‌وه:
دارمێ کۆمه‌ڵێک گوندی ناوچه‌ی سه‌رده‌شته. هێندێک له‌و گوندانه : مه‌زرا،
مه‌مکاوێ، داوداوێ، دارمه‌که‌ون، سپی‌دارێ،ئاش قه‌بران و ...
خه‌ڵکی دارمێ، له ساڵانی کۆن، به خه‌ڵکێکی ساده و ساویلکه ناسرابون.
له هات و چۆ بۆ سه‌رده‌شت، گه‌لێک نه‌قڵ و بابه‌تی خۆشیان لێ
ده‌گێڕنه‌وه.به‌هۆی تێکه‌ڵ نه‌بون ده‌گه‌ڵ شوێنی تر، زاراوه‌یه‌کی
زۆر پاراو و ڕه‌سه‌نیان بووه. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین
خه‌ڵکی ئێستای ئه‌و ناوچه، زۆر گۆڕدراون و له زۆر بواری ئابوری و
... خۆیان پێ گه‌یاندووه.
ده‌گێڕنه‌وه یه‌کی دارمێ‌یی دێته شار و ده‌بینێ که‌سێک تار لێ ده‌دا،
ده‌نگێکی بڵیند و خۆشی لێ دێ. ده‌ڵێ:"ئه‌للۆ! به‌وی دا‌و و ده‌زولکێ
ده‌نگی ئاوایه، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگ لێ بێ، په‌تکه گوریسه‌ی تێخه‌ی
دنیای پێ که‌ڕ ده‌کا!!
|