هاوکارێکم باسی کاره سه‌یره‌کانی ئامۆزایێکی ده‌کرد، ئه‌یوت:
ساڵی 1364 ی ئێران،ده‌گه‌ڵ پێنج که‌س له هاوڕێکانی بڕیاریاندا بۆ
یه‌که‌م جار سه‌ردانی شوێنێکی زۆر گران بکه‌ن. چوبونه ڕێستورانی هۆتێل
هیلتۆن (دوای شۆڕش ناوی به ئیستیقلال گۆڕیبو). هه‌مویان پوڵیان کۆ
کرده‌وه و له‌سه‌ر یه‌ک ببوه ده تمه‌ن!! کابرای گارسۆن به ڕێز و
ئیحترامه‌وه لیستی خوارده‌مه‌نیه‌کانی له پێش دانابون. که سه‌یریان
کردبو، هه‌رزانترین شت پێپسی بو ئه‌ویش به ده تمه‌ن!. هیچ خۆیان تێک
نه‌دابو، وتبویان: تکایه یه‌ک پێپسی و شه‌ش لیوان!!
|