دو دێ هه‌یه له‌و موکریانه، یه‌کێکیان "سه‌راو"ی ناوه ئه‌ویکه‌یان
"بنا‌و"ی ناوه. حه‌مه‌ی یۆسۆجان هه‌بو پیاوێکی ئازا و به‌ده‌سه‌ڵات و له
جافه‌کان بو. سهراویهکان ئه‌یانوت له ئێمه‌یه و بناویهکانیش ئه‌یانوت له
ئێمه‌یه. شکاتیان برده لای حاجی برایماغای عه‌نبار بۆ ئههه بۆیان ساغ
کاته‌وه.
ئه‌ویش وتی بیخه‌نه حه‌وزه‌که‌ی بۆکانه‌وه، ئه‌گه‌ر که‌وته سه‌ر
ئاوه‌که ئه‌وه هی سهراویهکانه، ئه‌گه‌ر که‌وته بن ئاوه‌که هی بناویهکانه!
حه‌مه‌ی یۆسۆجانی وتی: به‌ڕاستی ئاغا حوکمێکی چاکت کرد! له هه‌ر دو بارا من
ئه‌خنکێم و تۆیش به ئاقڵ ده‌رئه‌چی!
(ڕشته‌ی مرواری – به‌رگی هه‌شته‌م)
|