خوشکی دۆستێکی فارسم ده‌یگێڕایه‌وه:
له لایه‌ن هێندێک له نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندانی ئێران، ده‌وره میوانی
ساز کرابو. یه‌کێ هۆنراوه‌ی خۆی ئه‌خوێنده‌وه و یه‌کی تر باسی
کتێبه‌که‌ی ئه‌کرد و ... منیش له لای ژنێک دانیشتبوم و قسه‌مان
ده‌کرد. له ناکاو گوێم لێ بو یه‌کێ خوێندنی ئۆپێرای ده‌ست پێ کرد.
هێنده ده‌نگی به‌رز بو نه‌یده‌هێشت ئێمه قسه‌ی یه‌کترمان گوێ لێ بێ.
پێم وت: "ئه‌رێ ئه‌و کابرایه ده‌ناسی وا زه‌ڕه‌زه‌ڕ ده‌کا؟" ژنه‌که
وتی:"به‌ڵێ، ئه‌وه مێرده‌که‌مه!!" . نوتقم بڕا و له خه‌جاڵه‌تیان
نه‌متوانی هیچ بڵێم.
دوایی کابرام ناسی، هونه‌رمه‌ند حوسێن سه‌رشار بو.
(حوسێن سه‌رشار ئۆپێرا خوێنێکی به‌ناوبانگی ئێرانی بو. ئۆپێرای له
فه‌رانسه خوێندبو. دوایی هاته‌وه ئێران و له چه‌ند فیلم و کۆنسێرت
به‌شداری کرد. له ئاکامدا به شێوه‌یه‌کی نه‌زانراو له ناو چو)
|