KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


دۆستێک ئه‌یگێڕایه‌وه:
قۆڵێک پێشمه‌رگه له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆیی گه‌یشتبونه ناوچه‌ی بانه. له شوێنێکی گرینگی ئه‌و به‌شه،له گوندێکی هه‌ژار گیرسابونه‌وه. سێهه‌م ڕۆژی مانه‌وه‌یان، خاوه‌ن ماڵ له مه‌زرا ده‌گه‌ڕێته‌وه و  ده‌بینه دیسان ماڵ پڕه و گۆشاو گۆش پێشمه‌رگه دانیشتوون. به ناوچاوێنێکی گرژ و تاڵه‌وه وه‌ژور ده‌که‌وێ. هه‌مو پێشمه‌رگه‌کان هه‌ست به‌و باره‌ده‌که‌ن و پێیان ناخۆشه میوانی ئه‌و هه‌ژاره‌ن به‌ڵام چار نی‌یه. کابرا ده‌یه‌وێ دانیشی کاک یۆسف خ (یه‌کێ له پێشمه‌رگه‌کان) ده‌ڵێ به‌خێرێی، کابرا جواب ناداته‌وه.
کاک یۆسف ده‌ڵی :"ببوره نێوت چ بو؟". کابراش به توڕه‌یی ده‌ڵێ :"نێوی چی؟ ئه‌من بزنم بزن!"
کاک یۆسف هیچ خۆی تێک نادا و به‌رده‌وام ده‌بێ:

"ده‌ی کاک بزن به‌خێرێیه‌وه، کاک بزن کاری مه‌زرا چۆن بو؟ و .."
پێشمه‌رگه‌کان وه‌پێکه‌نین ده‌که‌ون و ئاهێکیان دێته‌وه به‌ر و دوایی بڕیار ده‌ده‌ن ئه‌و ماڵه چۆل که‌ن و بڕۆنه ده‌ر.