KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


مامۆستا هه‌ژار باسی "میرزا ڕه‌حمانی بانه‌یی"  ده‌کا که خه‌ڵک به مام میرزا ده‌یانناسی:
"سه‌ید عه‌لی بیسمیللا" ناوێک هه‌بو، به‌رزه‌نجه‌یی، تا خوا حه‌ز کا ناشیرین و خوێنتاڵ و زمان پیس و شه‌ڕ فرۆش بو. رۆژێک میرزا لێی پرسی:

-         
دو ئیشکالم هه‌یه بۆم حه‌ل که: ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر مزگه‌وت روخاوه میحرابی ماوه. ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر زۆر جوان بوه، تۆ کوێت وه‌ک ئه‌و باپیره‌ت ده‌چێ؟! دوهه‌م : ده‌ڵێن موسوڵمان چوارسه‌ر ملیۆنن، ئایا به تۆوه حیساب کراوه یان به تۆڕا چوارسه‌د ملیۆن و یه‌ک دانه‌یه‌کن؟!
دیاره جوابی سه‌ید عه‌لی هه‌زار جنێوی سه‌ر به کوڵکه بو!