مامۆستا هه‌ژار چه‌ند نه‌قڵێک له مامۆستا قانع ده‌گێڕێته‌وه:
جه‌نگه‌ڵ‌بانه، گوتویانه هه‌رکه‌س گوێ به‌رازێک به‌رێ بۆ ده‌وڵه‌ت،
دوسه‌د فلسی ده‌ده‌نێ.
قانع شه‌ش به‌راز ده‌کوژێ، دوازده گوێ ده‌باته ئیداره‌ی فه‌رمانداری
له چوارتا.
-
قوربان بفه‌رمو دو دینار و چوارسه‌د فلسم به‌نێ.
-
کاورا! هه‌ر وا گۆتره‌یه؟ به چیت کوشتون؟ کوا پاسی تفه‌نگه‌که‌ت؟
فیشه‌کت له کوێ هێنا؟
-
قوربان! مودیر به‌گ، کوشتنی چی و تفه‌نگی چی و پاسی چی؟ من مه‌لا دێم
و ئه‌م گوێ به‌رازانه‌یان به زه‌کات و سه‌رفتره داومه‌تێ! خوا خێریان
بنوسێ!
پۆلیسێک به‌سه‌را دێت و ده‌ڵێ:"شێخ قانیع ماندو نه‌بی.
مودیر ده‌ڵێ: تۆ که قانیعی بۆ ده‌نگ ناکه‌ی؟
- جه‌نابی مودیر! خه‌ریک بو گوێ به‌رازانم بخۆی!
|