KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ده‌گێڕنه‌وه:
کابرایه‌ک زۆر شۆخی به خه‌ڵک ده‌کرد و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له لادێ هاتبانایه، بێ شک وه‌به‌ر تانه و توانجی ده‌که‌وتن. ڕۆژێک یه‌کی لادێیی به که‌ره‌وه دێته‌ ناو شار. کابرا ده‌یبینێ و ده‌ڵێ:"وادیاره که‌ره‌که‌ت ناسازه". کابرای لادێیش ده‌یناسێ و ده‌زانێ وه‌ڵامێکی باشی نه‌داته‌وه، وه‌ک خۆی لێ نایه‌ته‌وه، ده‌ڵێ:"ناحه‌قی نی‌یه، تۆش به جێی ئه‌و که‌ره بی، ئه‌وسارت له مل بێ، خواردنی باشت نه‌ده‌نێ و به شه‌و و به ڕۆژ هه‌ر سوارت بن، حاڵت له‌وه باشتر نابی"!!