ده‌گێڕنه‌وه:
مه‌لایه‌ک به مجێوری مزگه‌وتی وت:"بچۆ بۆ لای سلێمان قه‌سساب و بڵێ
گۆشت مه‌ڕت بداتێ و بیهێنه".
مجێو‌ر ڕۆیشت و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌ستی کرد به باسی قوڕئان و حه‌دیس
بۆ خه‌ڵک. باس گه‌یشته سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌کانی پێش‌و و ڕوداوه‌کانی ئه‌و
سه‌رده‌م و حه‌زره‌تی سلێمان. وتی:"با
بزانین سلێمان ده‌ڵێ چی".
له‌و کاته‌دا مجێو‌ر وه‌ژور که‌وت و وتی:"سلێمان ده‌ڵێ گۆشت به قه‌رز
ناده‌م. قه‌سته‌م به خودای پاره‌م نه‌ده‌نێ، چاوتان به گۆشت
ناکه‌وێ"!!
|