مامۆستا هه‌ژار نوسیویه:
کوڕێک ده‌گه‌ڵمان له چیای براندۆست بو، کچێکی هه‌ڵ گرتبو که له‌سه‌ر
بێشکه ماره‌ی له که‌سێکی تر بڕابو. بارزانی عه‌قیده‌ی وابو ماره‌ی
پێش‌و نه‌هاتوه، چونکه به ره‌زامه‌ندی کچ نه‌بوه و باوکیشی بۆ
مه‌سڵه‌حه‌تی خۆی، نه بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی کچ ئه‌مه‌ی کردوه..... مه‌لا
(م ک) که مه‌لایه‌کی به‌ناوبانگ بو، هاتبوه دیده‌نی بارزانی، نه‌قڵی
بۆ مه‌لا (م ک) گێڕایه‌وه وگوتی تۆ ئه‌و کچه له‌و کوڕه ماره که.
مه‌لا (م ک) گوتی: کو ئیمانی خۆ لۆ تۆ ده‌فرۆشم؟ ماره‌ی له مێردی
پێشوی هاتیه و ئه‌و خواگیریه‌ی ناکه‌م!
که مه‌لا (م ک) رۆیشت گوتم: قوربان تێکت دا! ئه‌گه‌ر کوڕه‌که بۆ خۆی
بیست دیناری بۆ ببردایه ده‌یکرد، به‌ڵام خۆی له لای تۆ به دیندار هه‌ڵ
ده‌گێرێته‌وه، یانی ها بۆ خاتری بارزانیش شه‌رع ناشکێنم!
-
باوه‌ڕ ناکه‌م وا بێ.
-
ته‌جره‌به‌ی که!
کوڕه‌یان به‌ته‌نێ نارده ...، بیست دیناری داب‌و به مه‌لا، ژنه‌که‌ی لێ
ماره کردبو!
|