مامۆستا عهلاءالدین سه‌ججادی نوسیویه:
پیاوێکم لا بو "مام پیر داوود"مان پێ ئه‌وت، له هه‌مو ڕویه‌که‌وه
به‌ڕاستی پیاوێکی ساده و ئه‌رامه‌نده بو. ڕۆژێک له قه‌وسی پایزا
دانیشتبوین باسی رۆژ کورتی پایزمان ئه‌کرد که چۆن هیچی نه‌ماوه و به
جارێ کورت بوه‌ته‌وه. هه‌ر یه‌که له‌م روه‌وه قسه‌یه‌کی کرد. وتم
:"ها! مام پیرداود تۆ چی ئه‌ڵێی؟". وتی:قوربان! چی برێم؟. من هه‌ر
ئه‌وه‌نده ئه‌زانم، "هه‌ر ده‌بێته رۆژ، شه‌و دادێت!"
به ڕاستی من واچوه دڵمه‌وه که که‌م وه‌سفی وا کورتی پڕ مه‌عنا کراوه.
ئه‌ڕامه‌نده: په‌رێشان و داماو:
(جه واته‌ی شێرۆ سهرهفکهنده بین جه سه‌ودای گه‌ردون
ئه‌ڕامه‌نده بین)"خانا"
هه‌نبانه بۆرینه- هه‌ژار
|