KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ئه‌و شارانه‌ی نێزیک به شاری غه‌یره کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن، زۆر له خواردن و خواردنه‌وه به گه‌رمی و ساردی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. خورما گه‌رمه، کاڵه‌ک سارده و ...(ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانستی کۆنی پزیشکی که باسی چوار مه‌زاج یا چوار خڵت ده‌کا). ده‌گێڕنه‌وه ژنێک ناساز بو و چو بۆ لای دوکتور و وتی: "دوکتور! ته‌بعم گه‌رمه و ئێسکه‌کانم سارده، ساردی ده‌گه‌ڵم ناسازێ و گه‌رمیش بۆ من زه‌ره‌دی هه‌یه و ..."
دوکتوریش له قسه‌کانی تێ نه‌ده‌گه‌ییشت و به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسی:
"ئه‌رێ خوشکم ئه‌و گه‌رمێن و کوێستانه‌ت له چی‌یه؟ "