KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


له چێشتی مجێور دا هاتوه:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، چه‌ند جارێک له عێراقی خواستوه که "حه‌مه‌دی مه‌ولوده چرچ" زۆری سه‌ربازی و پۆلیسی ئێمه کوشتوه و ده‌گه‌ڵ بارزانیان هاتۆته عێراق، بمان ده‌نه‌وه، فایده‌ی نه‌بو. که زانرا وا له "خه‌لانه"، قولیخانی قه‌ره‌په‌پاغ و سه‌رهه‌نگێک ده‌نێرنه رواندز، ده‌نێرن حه‌مه ده‌گرن. حاکم له رواندز کوردێکه.

-         
کوڕه تۆ ئێرانیت.
-         
نه‌خێر قوربان خه‌ڵکی خه‌لانم . ...
-         
ئه‌و قولیخانه ده‌ڵێ ده‌یناسم و هاوسه‌نگه‌رم بوه.
-         
قوربان هه‌ر سێک ته‌ڵاقم که‌وتبێ، به حه‌یاتم نه‌فه‌سم له تریاک نه‌داوه!
-         
یانی چی؟
-         
یانی ئه‌گه‌ر ئێرانی بام، وه‌ک جه‌نابی سه‌رهه‌نگ ئاو له لوتم دا ده‌هاته خوار و ملم چرچ و باریک و ره‌نگ تۆڵخ ده‌بوم!
حاکم ده‌ڵێ: بڕۆ ..، نات گرم. 

(تریاک کێشان یه‌کێ له دابه‌کانی کۆنی ناچه‌کانی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ئێرانه. تا ئه‌م چه‌ند ساڵانه، بێجگه له یه‌ک ناوچه که به هۆی ئایینی که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرت، له هیچ شوێنێکی تری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تریاک نه‌دیتراوه. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر، پێشکه‌شکه‌ری به‌رنامه‌ له یه‌کێ له کاناڵه فارسیه‌کان، ئه‌یوت: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ به‌ڕاستی فه‌رهه‌نگی کۆنی ئێرانی بپارێزن، پێویسته کولتوری تریاک کێشان په‌ره پێ بده‌ن و بۆ لای هێرۆیین و ... نه‌ڕۆن!!!  ئه‌م بابه‌ته کولتوریه، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئێستاش مه‌لاکان تریاکیان حه‌رام نه‌کردووه و ناشیکه‌ن.)