KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ده‌گێڕنه‌وه:
کابرایه‌ک ژنێکی خۆش ده‌ویست. کاره‌که‌ری ماڵی خانمی دیت و وتی:"توخوا به خانم بڵێ شێت و شه‌یدای تۆم، نه خه‌وم ماوه و نه خواردن، له ئاگری ئه‌ڤینداریت دا ده‌سوتێم ، ئاگرم تێ به‌ربو، وه‌ک پیره داران، ناکوژێمه‌وه مه‌گه‌ر به یاران، له هه‌ناسه‌ی من به‌رد ئه‌تاوێتۆ، گاوری سه‌ر کێوان بۆی ئه‌لاوێتۆ و..."
کاره‌که‌ر دوای ماڵئاوایی چو بۆ خزمه‌ت خانم و سڵاوی کابرای پێ گه‌یاند و وتی:"ئه‌م کابرایه ده‌ڵێ وه‌ره تا وات لێ بکه‌م!!"
خانم وتی:"ئه‌یاڕۆ، ئه‌و سه‌ر به تاشین چووه هه‌ر ئاوای وت؟"
کاره‌که‌ر وتی:"ناوه‌للا زۆری رێسته‌وه به‌ڵام مه‌به‌ستی هه‌ر ئه‌وه بو!!"