KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ده‌گێڕنه‌وه:
مامۆستا مه‌لا غه‌فوری ده‌بباغی، خاوه‌نی "دیاری مه‌هاباد" و هۆنراوه‌ی به ناوبانگی "ناحه‌ز و جوان"،  وه‌ک زۆربه‌ی شاعیرانی کورد، باری ئابوری ناله‌بار بو. یه‌کێ پێی ده‌ڵێ: "کاک (ج ک) کوره‌ی خشته‌ی ساز کردووه، بۆ شێعرێکی پیرۆزبایی بۆ ناڵێی؟ بێ شک خه‌ڵاتێکی باشت ده‌کا. به‌ڵام له‌بیرم نه‌که‌ی و به‌شی منیش بده".
به‌و شێوه‌یه پێک دێن. مه‌لا غه‌فور شێعرێک داده‌نێ و ده‌یبا و ده‌یخوێنێته‌وه، به‌ڵام له "ئافه‌رین" زۆرتری وه‌چنگ نا‌که‌وێ. که هاته ده‌رێ، دۆسته‌که‌ی ده‌ڵێ :"کوا به‌شم؟". ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئافه‌رینێکی دامێ، "ئاف"ه‌که بۆ من، "رین"ه‌که‌ش بۆ تۆ!!