KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ئێستاش له زۆر شوێنی کوردوستان، تا ناز ناو یان نێوبانگی  که‌سێک نه‌ڵێی به ناوی سجیل یان شۆره‌ت که‌س ناناسن. یه‌کێ له‌و که‌سانه نێوبانگی به "حه‌مه قۆڕ" ده‌رکردبو. له چنگ ئه‌و ناوه وه زاڵه هاتبو. له‌سه‌ر دڵی ببو به مه‌راق ئه‌و ناوه‌ی نه‌مێنێ. چار ناچار ئه‌وه‌ی هه‌یبو فرۆشتی و ڕێی حه‌جی گرته‌به‌ر. که هاته‌وه خه‌ڵک به‌ره‌و پیلی هاتن و وه‌کی باوه  باسی حه‌جیان لێ پرسی. ئه‌ویش ده‌ستی پێ کرد:
ویستم بڕۆمه لای مه‌قامی ئیبراهیم، یه‌کێ وتی "حاجی حه‌مه" بێره‌دا.... له سه‌عی سه‌فا و مه‌روه زۆر ماندو بوم، سه‌رقافڵه‌مان وتی "حاجی حه‌مه" ماندو نه‌بی!! ...تینوم بو له‌نه‌کاو یه‌کێ وتی: فه‌رمو "حاجی حه‌مه"...
په‌یتا په‌یتا له قساندا نێوی خۆی به "حاجی حه‌مه" دێنا. که دڵنیا بو نێوی تازه چه‌سباوه، کۆتایی به باسی حه‌ج هێنا.
یه‌کێ له ناو کۆڕه‌که دا وتی:"یاخوا به‌خێرێیه‌وه و خوا حه‌جت قه‌بوڵ کا، حه‌مه قۆڕ"!!.