خۆشه‌ویستێک که خۆی له سوێد ده‌ژی باسی ژیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ده‌کرد و
ئه‌یوت: له شوێنی ده‌رس خوێندنی جارانم و شوێنی کاری ئێستاش، کوردی لێ نین و
له‌به‌ر ئه‌وه که‌متر ئاگاداری باس و خه‌به‌ری دۆستانم. رۆژێک سه‌ردانی
دۆستێکی هاوشاریم کرد که له سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیش به‌یه‌که بوین. له
قسان‌دا وتم:
-
بۆ بابت بانگ ناکه‌ی بێت و ماوه‌یه‌ک لێره بێ و سوێدیش ببینێ؟
-
وه‌الله بابم پێی ناکرێ.
-
بۆ؟ ئیمکانی ئه‌وه‌ت نی‌یه بابت بیبینی؟
-
به‌خوای هێندێک ده‌ڵێن ده‌کرێ بیبینمه‌وه و هێندێکێش ده‌ڵێن ناکرێ!!
-
بۆ؟
-
هه‌ی هوو! ئه‌وه سێ ساڵه بابم مردووه و ئێستا لێم ده‌پرسی؟!!
هه‌روه‌هائه‌یگێڕاوه: ڕۆژێک کارم به کاک ... بو که دۆستایه‌تیم ده‌گه‌ڵ خۆی و
خێزانی هه‌بو و ئه‌وانێش هه‌واڵی هاوشاری و پێشمه‌رگایه‌تیم بون. تێلێفونم بۆ
کرد و خێزانی جوابی دایه‌وه. دوای چاک و چۆنی وتم:
-
کاک ... له ماڵه؟
-
نه.
-
له کوێیه؟
-
نازنم.
-
بۆ؟
-
بۆ نه‌تبیستووه؟ ئه‌وه ساڵ و نیوێکه لێک جیا بوینه‌ته‌وه و خه‌ریکه ژن دێنێ.
دوای ماوه‌یه‌کی که‌م خۆشکم ئاگاداری کردمه‌وه که مێردی پێ ده‌کا. (خۆشیش
ئه‌وه‌یه ده‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و دۆست و هه‌واڵانه، له یه‌ک شار ده‌ژیایین!!)
|