ده‌گێڕنه‌وه:
منداڵه‌کان به بکڕه بکڕه ته‌نگیان به دایکیان هه‌ڵچنیبو. یه‌ک ده‌یگوت کراسم بۆ
بکڕه، یه‌ک ده‌یگوت که‌وشم ده‌وێ و ... ماڵی کوردیش به ناشوکری نه‌بێ، به یه‌ک
و دو منداڵ ڕازی نین! دوای ئه‌وڕۆ و سبه‌ینێکی زۆر، ژن به ناعیلاجی سه‌ری به
بازار داکرد. له دوکانێک نرخی کراسی پرسی.
کابرا وتی: ده هه‌زارتمه‌ن.
-
ئه‌یه‌ڕۆ! بۆ هێنده‌گرانه؟
-
خوشکم! هێنده‌ی قازانج نی‌یه، خۆشمان هه‌ر گرانی ده‌کڕین و...
-
ده باشه، ئه‌و دو کراسانه‌ی دی به چه‌ند؟
-
ئه‌وه‌یان یه‌ک و نیو و ئه‌وی تریش، دو ئه‌یه‌ڕۆ!!!(واته پانزده و بیست هه‌زار
تمه‌ن)
|