مامۆستا هه‌ژار باسی دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌گێڕێته‌وه:
ئه‌و سه‌ر و به‌نده که دێمۆکرات به‌سه‌ر مه‌هاباد ڕاده‌گه‌یشتن وزۆر له بره‌و
دا بون، موهه‌ندیس ... هاته لام له که‌ره‌ج. دای دایه تای کهلامهڵڵا که ده‌بێ
تۆش بێیه‌وه شار و شێله وا و بێله وا.
گوتم:"به هیچ جۆر نایه‌م! کاکه بیستومه بیست و پێنج حیزب له‌و شاره پچکۆڵه
هه‌یه، ئه‌من زۆریش زیره‌ک بم هه‌ر ده‌توانم یه‌کیان له خۆم رازی که‌م، بیست و
چواره‌که‌ی دی جوێنم پێده‌ده‌ن!"
گوتم:"ده‌ڵێن مه‌لای ماوهڕانێ که ئێستاش ناوی پیرۆزه و خه‌ڵکی عیراق سوێند به
گۆڕی ده‌خۆن، رۆژێک دو که‌س چونه لای بۆ شه‌رع له‌سه‌ر بزنێک. فه‌رمویه دوسبه‌ی
وه‌رنه‌وه. فه‌قێکانی به ته‌نیا پێیان گوتوه ئه‌م شه‌رعه زۆر هاسان بو،
دوسبه‌ی بۆ چبو؟ گوتبوی:"من گزره و کایهکهم دانه‌پۆشراوه، شه‌رع به‌لای
هه‌رکامیان دا نه‌ده‌م، شه‌و لێم ده‌سوتێنێ. سبه‌ی قه‌راره دای پۆشم، دوسبه‌ی
شه‌رعیان ده‌که‌م!"
گوتم :"کاکه، سۆفیه‌کی شێخ ره‌شیدی لۆلان له گوندی ژیر بو. ره‌مه‌زانێ به‌ڕۆژو
نه‌بو، سه‌بیله‌ی ده‌کێشا. گوتیان تۆ تۆبه‌کاری، چۆن به‌ڕۆژو نابی؟"
گوتی:"که‌سم ته‌جره‌به‌م کردییه، وا ئاسوده‌تره!".
من وا ئاسوده‌ترم که نه‌یه‌مه‌وه ناوتان.
|