له چێشتی مجێو‌ر دا هاتووه:
"فه‌ردیناند میش" لاوێکی خه‌ڵکی لوکسه‌مبورگ بو، زۆر عاشقه کورد و کوردی بو.
چه‌ند جارێک له شۆڕش دیبوم. کرمانجی وه‌ها ده‌گوت که‌س نه‌یده‌زانی کورد نییه.
ته‌نانه‌ت جارێک گوتی:"ئێوه که پێشمه‌رگه‌م ره‌گه‌ڵ ده‌خه‌ن بۆ سه‌فه‌ر، هیچ
خزمه‌تم ناکه‌ن و جوابم ناده‌نه‌وه، چونکه لایان وایه ئه‌میش کوردێکم وه‌ک
ئه‌وان!" ...
جا "فریناند" هاتوه بۆ پاریس منی په‌یدا کرده‌وه، هه‌ڵی پێچابوم ده‌بێ بچینه
لوکسه‌مبورگ دایکم شیوت بۆ لێنێ!
-
کاکه فه‌ردیناند! پیاو شه‌ش سه‌د کیلۆمیتر بۆ شیوی دایکت سه‌فه‌ر ناکا!
فه‌ردیناند گوتی :"خه‌ریکم فارسی له لوکسه‌مبورگ ده‌خوێنم تا بچم له
ئه‌فغانستان بگه‌ڕێم، به‌ڵام مامۆستاکه‌مان کوردێکی بیژوه!
-
به چی ده‌زانی؟
-
رۆژێک وسهیهکی کوردی گوت، گوتم:"ئه‌وه کوردیه، تۆ کوردی؟" گوتی :"نا فارسم،
به‌ڵام تۆزێک کوردی فێر بوم"، گوتم:"فارس به لایه‌وه عه‌یبه فێری زمانی کوردی
بێ،تۆ کوردی و لات وایه عه‌یبه راستی خۆت بڵێی" راستی ئه‌ویش به‌رازه‌که!
|