له درێژایی باسی "هه‌مزه‌ی حه‌سه‌ناغای مه‌نگوڕ" هاتوه:
ڕۆژێک له گوندی (سکتان) را ده‌بو به هه‌ورازی (هه‌ورێ) هه‌ڵ گه‌ڕێین. من و
"هه‌مزه‌ی حه‌سه‌ناغای مه‌نگوڕ" له ته‌نبه‌لیان به‌جێ مابوین. زۆر
سه‌رنه‌که‌وتبوین توشی کابرایه‌ک بوین شه‌ش که‌ری به‌تاڵی پێ بو، سه‌ر
ده‌که‌وت. هه‌مزاغا گوتی:"کاکه ده‌به‌ر ژنێت مرم سوارن که!"، کابرا گوتی:"ئه‌و
پارانه‌وه‌ی بۆ چیه؟! سوار بن". گه‌یشتینه نزیک سه‌رکه‌وتن، کابرا گوتی: جا
لێره من لاده‌ده‌م، ده‌چمه داران. دابه‌زین و زۆر سوپاسمان کرد. هه‌مزاغا گوتی:
-
کاک هه‌ژار، به نمه‌کی شێخی بورهانی، ئه‌و که‌رانه خدری زینده بون ده فریامان
هاتن! ئه‌تۆ ده‌ڵێی چی؟!
-
ده‌ڵێم چی؟ تۆ به شێخی بورهان سوێند بخۆی و که‌رت لێ ببێته خدری زینده؟ تێ
ناگه‌م!
|