له بیره‌وه‌ریه‌کانی مامۆستا هه‌ژاره:
له چوارقوڕنه بوین. مامۆستا... که سه‌ربه‌خۆ پیرۆزبایی ره‌سمی له ته‌ره‌ف
کوردانه‌وه له به‌عسی کردبو هات. چوه لای مه‌لا مسته‌فا. ده‌مانزانی بارزانی
زۆری لێ قه‌ڵسه، رێگه‌ش نه‌بو بچینه ژور. هه‌مزه‌ی حه‌سه‌ناغای مه‌نگور له‌وێ
هاته ده‌ر.
-
ده‌ی هه‌مزاغا باس و خواس؟
-
وه‌اللهی به سه‌ری تۆ مه‌لا مسته‌فا حه‌جه‌مه‌ی ده‌ماڵێ کول کردبو، حه‌جه‌مه‌ش
هه‌ر تفی قوت ده‌دا و ملی درێژ ده‌کرد و ده‌یگوت: پوڵم یۆخ!
ئه‌و هه‌مو کۆت و شه‌ڵوار له‌به‌رێکی به عه‌جه‌م ده‌زانی، له کرمانجیش تێ
نه‌گه‌یبو، لای وابو به تورکی قسه ده‌که‌ن، که ترکیش نازانێ!
|