بیره‌وه‌ریه‌کی مامۆستا هه‌ژار له ڕادیۆی شۆڕش:
قه‌رار درابو به‌رنامه‌یه‌کی تورکمانیشمان هه‌بێ. مامۆستا... به‌رنامه‌یه‌کی
نوسی و بۆخۆی خوێندیه‌وه. به ڕۆژ به‌رنامه زه‌بت ده‌کرا و شه‌و له ڕادیۆ
گوێمان لێ ده‌گرته‌وه. مامۆستا زۆر خۆ به‌زل زان بو، نه‌ده‌کرا گاڵته‌ی ده‌گه‌ڵ
بکرێ. که گوێمان لێ گرت و گوتم:
-
خودایه بۆ خاتری ئه‌م مه‌ولودنامه مباره‌که روحمێک به کورد بکه‌ی!
هه‌مو پێکه‌نین و مامۆستا توڕه بو، ده‌نگی لێ گۆڕیم. وه‌سبه‌ی شه‌و که ده‌ستی
پێ کرد، بێده‌نگ ده‌ستمان بۆ دوعا هه‌ڵێنا و هیچمان نه‌گوت. بۆخۆی له فڵقه‌ی
پێکه‌نینی دا گوتی: برا ڕاست ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک مه‌ولودنامه ده‌چێ!
|