KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


له ڕشته‌ی  مرواریدایه:
تازه ئه‌م قسه‌یه داهاتبو که هه‌ر شتێکی ناخۆش روی بکردایه‌ته یه‌کێ پێ‌یان ئه‌وت: "گوێ مه‌ده‌رێ پێچی مێزه‌رێکه" واته زو به‌سه‌ر ئه‌چێ.
پیاوێکی قسه‌قوتی کوێر هه‌بو له سلێمانی، برایه‌کی له سه‌ر هه‌رشتێک بو پانزه ساڵ ئه‌بوا له به‌ندی خانه بوایه. خه‌ڵک و خوا ئه‌چونه لای براکه‌ی دڵیان ئه‌دایه‌وه ئه‌یانوت "هیچ نی‌یه پێچی مێزه‌رێکه ئینشه‌الله زو ڕزگاری ئه‌بێ". ئه‌وه‌نده‌یان ئه‌م قسه‌یه پێ وتبو ئیتر جیقڵدانه‌ی هه‌ڵینه‌گرت وتی:
"کوڕه له قه‌بری دایکی ئه‌و مه‌لایه ... که به پانزه ساڵ مێزه‌ره‌که‌ی ئه‌به‌ستێته‌وه!"