مامۆستا هه‌ژار باسی که‌سێک ده‌کا که دوایی له لایه‌ن کورده‌کان بۆ وه‌زیر له
ده‌وڵه‌تی عێراقیش هه‌ڵبژێردرا:
زۆر کابرایه‌کی دڵساده و ئه‌حمه‌قۆکه بو....به قه‌ولی ڕه‌فیق چالاک هه‌میشه
ته‌له‌فۆن له لای ده‌ستی ڕاستی و به گوێی چه‌پیه‌وه ده‌نا! قه‌ت نه‌بو قه‌یتانی
ته‌له‌فۆن به سه‌ر که‌پۆی دانه‌یه! کوڕی خۆی له به‌رانبه‌ری قسه‌ی ده‌گه‌ڵ
ده‌کرد وه‌یده‌زانی ته‌له‌فۆنه، ئه‌لۆ ئه‌لۆی بۆ ده‌گوت! خولاسه مه‌ڕی
پێغه‌مبه‌ر بو. وه‌ک ئیمام عوسمان که له هه‌مو هونه‌ریدا هه‌ر ده‌ڵێن زۆر
به‌دین بو، ئه‌ویش هه‌ر ده‌یانگوت پیاوێکی فه‌قیر و بێ‌ئازاره، قه‌ت نه‌یانگوت
له هیچ کارێک سه‌ری ده‌رده‌چێ......
ره‌فیق گوتی: ویستم خۆم لای خۆشه‌ویست که‌م، دو کارتۆنی گه‌وره هێلکه‌م
نارده‌وه ماڵی سه‌یدا. هاتم خۆم نیشان دا که ته‌شه‌ککورم بکا، ده‌نگی نه‌کرد.
گوتم : ئاخۆ هێلکه‌کان گه‌یشتن؟
جوابی نه‌بو.
-
سه‌یدا من هێلکه‌م بۆ ماڵه‌وه نارد، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یون تا حه‌مماڵه‌که هه‌ڵ
پێچم.
-
زه‌رتک نینه!!
پرسیم له یه‌کێک : یانی چی؟
گوتی : ده‌ڵێ زه‌ردێنه نه‌بو!
-
مامۆستای به‌ڕێز، خۆ ئه‌وانه هێلکه مریشک نه‌بون، هێلکه‌ی کارخانه بون،
له‌وانه‌یه کرێکاری دز، زه‌ردێنه‌یان تێ نه‌خستتبن!
-
ها، راست ده‌بێژی! ل به‌ر ڤێ هه‌ندێ زه‌رتک نینه!
|