KOORD
 

زاخاوی مێشک

 
 


ده‌گێڕنه‌وه:
کاک عه‌وڵای حه‌کیم زاده له سه‌رده‌شت ڕه‌ییس مه‌دره‌سه بو. ژنێکیش که به گۆڵه گۆڵه ناسرابو  کوڕه‌که‌ی له‌و مه‌دره‌سه ده‌یخوێند. له هه‌ر شوێنێک کاعه‌وڵای دیبایه ده‌یگوت :"به‌قوربانت بم،  چی کوڕه‌که‌م به دڵت نه‌بو لێیده، گۆشته‌که‌ی بۆ تۆ، ئێسکه‌که‌ی بۆ من!".
ڕۆژێک گۆڵه گۆڵه سه‌ردانی مه‌دره‌سه ده‌کا تاکو ئاگاداری ده‌رسی کوڕه‌که‌ی بێ. یه‌کسه‌ر ده‌ڕواته دیوی کا عه‌وڵا و ده‌ڵێ:"هاتوم بزانم کوڕه‌که‌م له مه‌دره‌سه چۆنه؟" کاعه‌وڵاش زۆر قسه خۆش بو ده‌ڵێ :"کوڕی چی؟ ئه‌وه‌تا له‌وێم داناوه" ده‌ست ڕاده‌دێرێ و ئێسکلێتی ئینسان که له گۆشه‌ی دیوه‌که‌ی بو نیشانی ده‌دا و ده‌ڵی:"هێنده‌ت ‌گوت گۆشته‌که‌ی بۆ تۆ و ئێسکه‌که‌ی بۆ من! ئه‌وه گۆشته‌که‌مان هه‌ڵگرت و ئێسکه‌که‌ش ده‌ده‌ینه‌وه تۆ". گۆڵه گۆڵه ده‌ست ده‌کا به هات و هاوار. کا عه‌وڵا ده‌ڵی :"مه‌ترسه! شۆخیم  کرد" بانگ ده‌کا کوڕه دێت و ئیتر گۆڵه گۆڵه قه‌ت ئه‌و ڕسته‌یه نه‌هاته‌وه سه‌ر زاری.