له چێشتی مجێوری مامۆستا هه‌ژار چه‌ند بیره‌وه‌ریه‌ک له مامۆستا هێمن
ده‌گێڕێته‌وه. یه‌کیان ئه‌مه‌یه:
ڕۆژێک ڕه‌مه‌زان بو، مام هێمن له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و باڵه‌کایه‌تی دێت. له ناو
ماشێن‌دا جغاره‌یه‌ک داده‌گیرسێنێ. هه‌رچی ده ماشێنه‌که‌دان – راننده‌ش
ده‌گه‌ڵ- به گژی دادێن:
-
پیره‌مێرد! پێت له‌سه‌ر لێوی قه‌بره، له خوا ناترسی و به‌و ڕه‌مه‌زانه‌تیه ڕۆژو
ده‌شکێنی؟
-
بۆچی کاکه پێتان وایه من کێم؟
-
چوزانین؟ پیره‌مێردێکی و به‌ڕۆژو نیت.
-
کاکه من فه‌له‌م، باوکی فه‌رانسۆ حه‌ریریم! کوڕم حاکمه له گه‌ڵاڵه و ده‌چم
سه‌ری ده‌ده‌م!
-
ئه‌ی، مامه ده‌بێ بمان به‌خشی، نه‌مان زانی!
هێمن ده‌یگوت ئه‌وجار جغاره‌یان بۆ داده‌گیرساندم و ده‌یان دامێ، ئاویان بۆ
ده‌هێنام که نه‌وه‌ک حاکمی کوڕم بزانێ و لێ‌یان توڕه بێ! فه‌رانسۆ نه‌قڵه‌که‌ی
بیستبۆوه و ببوه مایه‌ی پێکه‌نین و ئێستاش(ساڵی 1984) هه‌ر ده‌ڵێ :"هێمنی
باوکم!"
|