جارێک له ئاوایی "عه‌نبار"- عه‌نبار گوندێکه له موکریان- فه‌قێیه‌کان شه‌وی
جێژن ئه‌چنه لای (حاجی برایم ئاغا)ی عه‌نبار بۆ ڕۆن و برینجی جێژن. ئه‌ویش
هیچیان ناداتێ، به ناهومێدی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه و قسه‌که بۆ (مه‌ڵا شه‌فیع)ی
مامۆستایان – که مدرسی عه‌نبار بو- ئه‌گێڕنه‌وه. ئه‌ویش ئه‌ڵێ:"وا نابێ، بچن
پێی بڵێن ئاغا! برینج و ڕۆنی جێژنمان ئه‌ده‌یتێ خۆمان لێ بنێین یا خود بێین له
دیوه‌خان نانی جێژن بخۆیین؟ ئیتر ئه‌و ڕێگه‌ی سێهه‌می لا نییه به دڵی خۆتان
به‌ڕێتان ئه‌کا"
ئه‌مانیش ئه‌چن و دائه‌نیشن. ئاغا ئه‌ڵێ :"ها، چیه دیسان به‌رۆکتان گرتمه‌وه؟"
ئه‌وانیش ئه‌ڵێن:"ئاغا ئه‌وه سبه‌ینێ جه‌ژنه، گۆشت و ڕۆن و برینجمان ئه‌ده‌یتێ
خۆمان له حوجره لێی بنێین یا خود بێین له دیوه‌خان نانی جێژن بخۆیین؟"
ئاغاش ئه‌ڵێ :"په‌ککو، خۆ ڕێگه‌یه‌کی تر بۆ پیاو ناهێڵنه‌وه! ها ها! کاره‌که‌ر
و خزمه‌تکارم بۆ ڕاگرتون، کاره که‌ر و خزمه‌تکار!! بچن، بچن ڕۆن و برینج و
که‌ڵه‌شێرێکیان بده‌نێ با خۆیان لێ بنێن و به قوزه‌ڵقورتی که‌ن، لایان وایه
خزمه‌تکاری ئه‌وانم!!"
|