مامۆستا هه‌ژار له درێژه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانیدا ده‌ڵێ:
ڕۆژێک له هه‌ڵشۆ ده‌م ڕوانیه کێو. ڕه‌شاییه‌کم دیت، هات و نێزیک بۆوه.
"سه‌فه‌ر" ناوێک بو که پێشتر تفه‌نگێکی فرۆشتبو، ده‌بوایه محاکمه بکرێ.
-
ها سه‌فه‌ر، خێره؟
-
کاکه، له هه‌مه‌دان ڕام کردوه، هاتومه‌وه با محاکمه‌م بکه‌ن و بم کوژن.
-
حاڵتان چۆن بو؟
-
حاڵی سه‌گ! .... مام هه‌ژار، ناوێکیان لێ نابوین ئه‌وه‌نده‌ی پێ قه‌ڵس بوم، تا
ده‌یانگوت، ده‌تگوت هه‌زار جوێن به باوکم ده‌ده‌ن!
-
ناوی چی؟
-
له بیرم نه‌ماوه.
-
دلاوه‌ر؟
-
نه‌خێر.
-
چریک؟
-
بریا چریک با!
-
جه‌وان مه‌رد؟
-
کوڕه نه‌خێر زۆر ناویكێ پیس بو...
-
سه‌فه‌ر! ئه‌و ده‌م که من له ئێران بوم، به هی وایان ده‌گوت: غه‌یره نیزامی.
-
ئای ده‌م خۆش! راست ئێژی، غه‌یره نیزامی زۆر له جاش پیستره! من له داخ ئه‌م
ناوه هه‌ڵاتم!
|