له چێشتی مجێو‌ر دا هاتووه:
تازه له به‌غدا دوکانم دانابو. ده‌گه‌ڵ دانشجوێکدا به ناوی مه‌زهه‌ر دۆست بوین.
چه‌ند ساڵێک بو لێک هه‌ڵبڕابوین. ڕۆژێک کوڕێک هاته لام.، زۆر به گه‌رمی چاک و
خۆشی ده‌گه‌ڵ کردم.
-
ئای کاکه چۆنی؟ خه‌به‌ری کاک حه‌میدی برات؟
-
حه‌میدی چی و برای چی؟
-
کاکه تۆ مه‌زهه‌ر نیت؟
-
های قسه‌ی قۆڕ! چه‌ند پێکه‌وه هه‌واڵ بوین؟ چۆن نامناسیه‌وه؟ کوڕی شێخی داره
خورمام!
-
ئای ڕاست ده‌که‌ی، ببه‌خشه!
-
به‌خوا دڵم زۆر لێت ئێشاوه، ئیتر نه‌چی ئه‌وجار منت له بیر بچێته‌وه!
-
نه‌خێر خاترجه‌م به!
ڕۆژێک له ئیداره‌ی مه‌بانی عام یه‌کێک هاته لام. له دڵی خۆمدا گوتم: بڕوانه من
چه‌ند نازیره‌ک بوم، ئه‌و مه‌زهه‌ره چۆنم لێ گۆڕابو. هات سه‌لامی کرد.
کۆکایه‌کم بۆ بانگ کرد.
گوتم:" کاکه چۆنی؟ خه‌به‌ری کاک حه‌میدی برات چیه؟"
هه‌ستا گوتی:"شه‌رته کۆکات ناخۆمه‌وه! تۆ دیاره ده‌ته‌وێ من ئاشنات نه‌بم،
گاڵته‌م پێ ده‌که‌ی. پێم گوتی من کوڕی شێخی داره خورمام!" ڕۆیشت و نه‌گه‌ڕاوه.
له شۆڕشدا ڕۆژێک له شه‌قڵاوه نانی نیوه‌ڕۆم خوارد. کوڕێکی مه‌سیحیشم کربوه
میوانی خۆم. گوتیان پوڵه‌که‌تان ئه‌و ئه‌فه‌ندیه داویه، لێم روانی به
پێکه‌نینه‌وه هات:
-
کاک هه‌ژار چۆنی؟
-
جارێ توخوا پێم بڵێ تۆ کوڕی شێخی داره‌خورما نیت؟
-
یانی چی؟ ئه‌گه‌ر وا بێ نام ناسیه‌وه، من مه‌زهه‌رم!
-
ده‌ی کاک حه‌میدی برات چۆنه؟
-
زۆر باشه و سه‌لامت لێ ده‌کا.
نه‌قڵی خۆم و شێخی داره‌خورمام بۆ گێڕایه‌وه. تێر به زیره‌کیه‌که‌م پێکه‌نی!
|